رێبەری جەماعەتی حزب الله: براکەم ساجد ئەوانەی تۆیان شەهید کردووە ڕسوا دەبن!

ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا سەبارەت بە شەهادەتی ساجد پیشگین سکرتێری هودا پار لە پارێزگای ئەدەنە وتی، "ئەوانەی تۆیان شەهید کردووە و ئەوانەی لە پشتیاندانە دەچنە دۆزەخ. ئەوانەی تۆیان شەهید کردووە وەک ئەوانەی لە رابردوودا براکانت شەهید کردووە و ئەوانەی لە پشتیاندا بوون بە هەمان شێوەیەی ڕسوا بوون، ئەوانیش ڕسوا دەبن إن شاء الله."
ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا بۆ شەهادەتی ساجد پیشگین سکرتێری هودا پار لە پارێزگای ئەدەنە پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.
پەیامەکە بە ئایەتی ٢٣ی سورەتی ئەحزاب دەستی پێ کرد کە خودای گەورە دەفەرموێ، " پیاوی وا هەن لە ناو مومینەکاندا، ئەو پەیمانی بەخوایان دا، پێکیان هێنا؛ جا لەوانە هەیانە گیانی بەخشیوە و هێندێکیشیان چاوەنۆڕـ(ـی شەهادەتـ)ـن و تۆزقاڵێکیش [سۆزی خۆیان] نەگۆڕیوە."
"براکەم ساجد؛ پەروەردگارم وەک برا شەهیدەکانتان لە بەهەشتدا کۆتان دەکاتەوە"
لە بەردەوامی پرسەنامەکەدا هاتووە، "حەمد بۆ خودا، صەلات و سەلام لە سەر پێغەمبەرەکەی حەزرەتی موحەممەد و ئالی بەیت و ئەسحاب و شوێنکەوتووانی بێت.
پەروەردگاری مەزنمان لە ساجدی برامان ڕازی بوو، کە شاهیدی ئەوە بووین کە کارێکی چاک و جوانی دەکرد کە پەروەردگارمان لێی ڕازی دەبێت و شەهیدی پێبەخشی. ساجدی برامان، کە تایبەتمەندی ئەو کەسانەی هەیە کە یاوەری پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) بوون بە نیشانەی سوجدە لەسەر ڕووخساری؛ پەروەردگارم وەک برا شەهیدەکانتان کە پێش ئێوە گەشتوونەتە لای پەروەردگارەکەیان ، لە بەهەشتدا کۆتان دەکاتەوە، إن شاء الله.
پەروەردگارمان سەبڕی جەمیل نەسیبی هاوسەر، تەواوی خانەوادە و هاودۆزەکانی براکەمان ساجد بکات و بزەی نازدارەکانی وەکو ساڵح و تەندروست گەورە بکات و بۆ دین و دۆزەکەیان بکاتە خزمەتگوزار.
"ئەم جۆرە هێرشانە هەوڵەکانی موبەلیغەکان زیاتر کردووە و دوای ئەوەش زیاتر دەکات إن شاء الله"
لەو قۆناغەدا کە دوژمنی لە بەرامبەر ئیسلام و مسوڵمانەکان بە ئاشکرایی ئەنجام دەدرێت، پیسیتی و بێ ئەخلاقی لە بەرزترین ئاستەکەیدایە، ئەو حەرامانەی لە مێژوودا تەواوی قەومەکان بەرەو لەناوچوون بردووە هەموویان ئەنجام دەدرێن و رێگای گەشتن بەو حەرامانەی زۆرن، لە تەواوی هاودۆزان و خۆشەویستانی براکەمان ساجد و تەواوی مسوڵمانە هەستیارەکان دەخوازم؛ زیاتر ئیسلام بخوێنن، تێبگەن، بژین، لە تەواوی ئاستەکانی ژیانەکەیان سوننەت ئیحیا بکەن، بۆ مرۆڤایەتی و مسوڵمانەکان زیاتر بە سوود بن، زیاتر تەبلیغ و بانگەوازی و ئیرشاد بکەن و لە پەروەردگارم داوای سەرکەوتن بۆیان دەخوازم. ئەم جۆرە هێرشانە هەوڵەکانی موبەلیغەکان زیاتر کردووە و دوای ئەوەش زیاتر دەکات إن شاء الله.
"ئەوانەی تۆیان شەهید کردووە ڕسوا دەبن!"
براکەم ساجد! کاتیک نوێژت دەکرد و لە لای پەروەردگارت بووی و کاتێک لە رکوعدا بووی کوژرای و إن شاء الله دەچیتە بەهشتی پەروەردگارت و ئەوانەی تۆیان شەهید کردووە و ئەوانەی لە پشتیاندانە دەچنە دۆزەخ. ئەوانەی تۆیان شەهید کردووە وەک ئەوانەی لە رابردوودا براکانت شەهید کردووە و ئەوانەی لە پشتیاندا بوون بە هەمان شێوەیەی ڕسوا بوون، ئەوانیش ڕسوا دەبن إن شاء الله.
بانگهێشتێک بۆ مسوڵمانەکان بەهۆی هێرش سەر قورئانی کەریم!
بەم وەسیلەیە دەمانەوێت لەبارەی ئەو کەسانەی هێرش دەکەنە سەر بەهاکانی ئیسلام و قورئانی کەریم بانگهێشتێک ئەنجام بدەین. دەبێت تەواوی مسوڵمانەکان لە بەرامبەر هێرش و سووکایەتی سەر ئیسلام و مسوڵمانەکان تاک دەنگ و دڵ بن، بۆ پێشدانی رەفتارێکی بە عیززەت فشار بە سەر بەڕێوەبەرانی دەوڵەت بسپێنن. بەڕێوبەرانی دەوڵەتەکان نابێت بە بڵاوکردنەوەی پەیامی شەرمەزارکردن لە دژی هێرشەکانی دژی ئیسلام و مسوڵمانان ڕازی بن، بەڵکو ناچار بکرێن هەنگاوی کۆنکرێتی بنێن.
حسبنا الله و نعم الوکیل نعم المولی و نعم النصیر.
براکەتان ئەدیب گوموش." (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له حسێن بن عهلى ئهلفهزاله، كونسوڵى گشتيى قهتهر له ههرێمى كوردستان كرد.
هاوڵاتیان کاتێک بینییان بارهەڵگرێکی شەریکەی ZIM کە پشتگری لۆجیستیکی بە رژێمی داگیرکەر دەدات خۆپیشاندانیان ئەنجام دایەوە و گروپێک گەنج لە سەر بارهەڵگرەکە نووسیان، "غەززە."
١٤ ساڵ بۆ سەر شەهید بوونی عبیدالله دوورنا یاریدەری سەرۆکی دەزگای مستضعف-دەر لە گەڤەر بە دەستی پەکەکە تێپەڕی بەڵام هێتشا بکوژان نەدۆزرانەوە و ڕووداوەکە بۆتە ڕووداویکی فاعلی مەجهول.
خێرخوازێکی خەلکی شاری وانی باکوور پارچە زەویێکی خۆی کە نزیکەی ١٧ دۆنمە لە رێگای دەزگای کاروانی ئومێدەوە بەخشیەوە غەززە.